دادگه‌یی کردنی ئه‌ندامانی داعش له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ده‌ستی‌پێکرد

به‌شی جیهان- پاش ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا ئاماده‌ییان ڕانه‌گه‌یاند بۆ دادگه‌یی کردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ته‌ڤلی داعش بووبوون، کورده‌کانی سووریا خۆیان ده‌ستیان کرد به‌ دادگه‌یی کردنیان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی کوردی سووریا ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ داوایان له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا کردبوو سه‌دان ئه‌ندامی داعش که‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون له‌ وڵاتی خۆیاندا دادگه‌یی بکرێن به‌ڵام چه‌ند وڵاتێکی ڕۆژئاوا له‌وان ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا به‌ باشتریان زانی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش له‌ عێراق و سووریا دادگه‌یی بکرێن.

ته‌له‌فزیۆنی فڕانس 24 وتوویه‌تی: ئێستا چه‌ند دادگه‌ییێک بۆ موحاکمه‌ کردنی ئه‌ندامانی داعش له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا کراوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش تاوانبارانی داعش ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ پارێزه‌ریان مه‌حامییان هه‌بێت به‌ڵام زیاترین ئاستی سزاش بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ له‌ به‌رچاو ناگیرێت.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی فرانس 24 ئێستا 300 ئه‌ندامی داعش له‌ گرتووخانه‌کانی هێزی کوردی سووریان و دادوه‌رانی ناوچه‌ کوردنشینه‌کان حوکمیان له‌ سه‌ر ده‌ده‌ن.

به‌رپرسانی کوردی سووریا له‌و باره‌یه‌وه‌ وتوویانه‌: ئه‌شکه‌نجه‌دانی به‌ندکراوان قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌وڵ ده‌درێت شوێنێکی پوخت و خاوێن به‌ خواردنێکی باشه‌وه‌ بۆ دیله‌کان ئاماده‌ بکرێت و چه‌ند کارگه‌یێکی مه‌شق و فێرکاریش بۆ ئاشنا کردنی دیله‌ داعشییه‌کان له‌گه‌ڵ شێوازی حوکمڕانی له‌ ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و بیرۆکه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ حوکمڕانییه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11890

Your Comment

You are replying to: .
captcha