به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق حه‌رب له‌و باره‌وه به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "المعلومه"ی وتوه: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بۆ خۆپه‌ڕاندنه‌وه له که‌وتنه به‌ر پرسیاری کۆنگرێسمانه‌کانی ئه‌مریکا وتوویه‌تی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکی وه‌کوو ڕاوێژکار و ڕاهێنه‌ر نێردراونه‌ته عێراق.
حه‌رب وتووشیه‌تی: ده‌ستووری ئه‌مریکی ڕێگه به سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته نادات به بێ ڕێگه‌پێدانی کۆنگرێس، هێزی ئه‌مریکی بنێرێته وڵاتانی دیکه.
ناوبراو زیادی کرد: تره‌مپ ته‌نها ده‌توانێت ده‌سته‌ی ته‌کنیکی و مه‌شقپێکه‌ر و ڕاوێژکاری سه‌ربازی به بێ ئیزنی کۆنگرێس بنێرێت بۆ دیکه‌ی وڵاتان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment