بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکان بە درووشمی هەرێم پشتوانی بەرخودانی عەفرینە، لە چوار ناوەندی پارێزگا و شارە گەورەکانی باشووری کوردستان بەڕێوە چوو.
گردبوونەوەکە بە بەشداری لایەنەکانی هەرێمی کوردستان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مامۆستایان ئەنجام درا. ئەوان دەیانەوێت پەیامی هەرێمی کوردستان بەهەموو رەنگەکانەوە بگەیێننە عەفرین و پشتیوانی خۆیانیان بۆ دووپات بکەنەوە.
رێکخەرانی گردبوونەوەکان داوادەکەن بە زووترین کات هێرشەکان لە دژی عەفرین رابگیرێن، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن پشتیوانی لە عەفرین بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment