لە نێوان 1500 تا 2000 خەڵکی بیانی تەڤڵی هێزە کوردەکان بوونە

بەشی جیهان- هەندێک لە کارناسانی سەربازی و ئەمنیەتی دەڵێن کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١3وە لە نێوان 1500 تا 2000 هاووڵاتیی بیانی خۆیان گەیاندۆتە نێو هێزە کوردەکان و شان بە شانی کوردەکان لە عێراق و سووریا شەڕی داعشیان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تا ئێستا ١٠ ئەندامی بیانیی هێزە کوردەکان لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ داعشدا گیانیان لە دەست داوە. بە گوێرە ڕاپورتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە سووریا لە شەڕەکانی ئەم دواییەی هێزە کوردەکاندا لەگەڵ ئەرتەشی تورکیا لە عەفرین دوو شەڕڤانی بیانی کە لە وڵاتە ئەورووپییەکانەوە هاتبوونە سووریا گیانیان لە دەست دا.

بە گوێرەی ڕاپورتی کەناڵی فرڕانس 24، کارناسانی سەربازی و ئەمنیەتی ئەورووپا لەو باوڕەدان کە ئێستا نزیک بە 400 هێزی بیانی لە وڵاتەکانی ڕۆژئاواوە لە کن هێزە کوردەکانی ناسراو بە یەپەگەن. کە پاش لاواز بوونی داعش ئێستا لە عەفرین هەمبەر هێرشی سەربازیی تورکیا وەستاونەتەوە.

بە وتەی کارناسانی بیانی زۆربەی ئەو شەڕڤانە خۆبەخشانە لە وڵاتانی ئەورووپی تەڤڵی هێزە کوردەکان بوونە بیر و باوەڕی چەپیان هەیە و نزیکن لە باوڕی هێزە کوردەکانی سووریا. هەندێک لەوان ئامادەن بۆ بەرگری کردن لە ناوچە کوردنشینەکان هەمبەر هێرشی تورکیا و داعش گیانیان لە دەست بدەن.

ئولیڤێر کامووس لێکۆڵەری زانستگای سووربونی پاریس ئاماژە دەدات بە هاوبیریی نێوان پەکەکە، یەپەگە و چالاکانی سیاسیی چەپ لە ئەورووپا و بە فڕانس 24دەڵێت: قبووڵ کردنی هێزی بیانی لە نێو شەڕڤاناندا بیری پەکەکە بووە و لە 25 ساڵی ڕابردووشدا پەکەکە پێشوازیی لە ئەندامانی بیانی کردووە. ئەو بیرە لە بنەڕەتدا لە ئامانجەکانی پەکەکە بووە بەڵام ڕووداوی هێرشی داعش بۆ سەر شاری کۆبانێ ئەو پڕۆسەیەی تۆکمە کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11870

Your Comment

You are replying to: .
captcha