بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ژمارەی قوربانییانی مەدەنی جێی نیگەرانییە

بەشی سووریا- ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی بە گوێرەی ئەو دیراسانەی ڕوانگەکە کردوویەتی شێوازی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا وای کردوووە خەڵکی سڤیل لە عەفرین ببنە قوربانی و ئاوارە بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕوانگەی مافی مرۆڤ وتوویەتی سوپای تورکیا نەیتوانیوە ڕێوشوێنێک بگرێتە بەر کە لە هێرشە سەربازییەکەیدا خەڵکی مەدەنی لە عەفرین نەکرێنە قوربانی.

ئەو ڕێکخراوەیە زیادی کرد: لانی که‌م لە سێ هێرشی سوپای تورکیادا کە ڕۆژانی 21، 27 و 28ی جانیڤێڕی ئەنجام درا 26 کەسی مەدەنی شەهید بوون کە 17 کەسیان منداڵن.

ڕوانگەی مافی مرۆڤ وتووشیەتی بۆ وەرگرتنی ئەو ڕاپۆرتە لە گەڵ 7 شاهێدحاڵ دیمانەیان کردوووە و ئەو وێنانەی قوربانییان و شایەتحاڵان خستوویانەتە ڕوو تاوتوێ کراوە و وێنە و ڤیدیۆی هێرشەکان بە وردی خوێندنەوەیان بۆ کراوە.

لاما فەقێ بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕوانگەی مافی مرۆڤ لەو بارەیەوە وتوویەتی: خەڵکی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ڕووبەڕووی مەرگ و ئاوارەیی دەبنەوە.

ئەوەش لە حاڵێکدایە تورکەکان ئیدعا دەکەن خەڵکی ئاسایی لە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەی تورکیادا نەکراونەتە قوربانی و ئەو وێنانەی لە قوربانیان بڵاو کراوەتەوە وێنەی کوژراوانی یەپەگەن.

سەرچاوە: ماڵپەڕی هەواڵی ئەحواڵ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11868

Your Comment

You are replying to: .
captcha