یه‌كێتی زانیارییێكی‌ مه‌ترسیدار له ‌باره‌ی‌ پارتییه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتیمانیی‌ كوردستان ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "به ‌هه‌مان شێوه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان پارتی‌ ڕێگری له ‌دیاری كردنی پارێزگاری شاره‌كه‌ ده‌كات"، به‌رپرسێكی یه‌كێتیش له‌و شاره‌ ده‌شڵێت: "عه‌ره‌به‌كان به‌ هۆی ترسی له‌ده‌ستدانی شه‌قام له‌ هه‌ڵبژاردن به‌شداری له ‌دیاری كردنی پارێزگارێكی كورد ناكه‌ن".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی محه‌مه‌د وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی به‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركووک په‌یوه‌سته‌ به‌ دوو بابه‌تی سه‌ره‌كییه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كه‌میان پارتی به‌نیاز نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه ‌و پارێزگار دیاری بكات هاوشێوه‌ی عه‌ره‌به‌كان و دووه‌میش به‌ هیچ شێوه‌یێک عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان ئاماده ‌نین بێنه‌ ژێرباری دیاری كردنی پارێزگاره‌وه‌".

وتیشی: "جگه‌ له‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان ڕازی نین به ‌دانانی پارێزگار، هه‌وڵه‌كانیشیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێ كردنی سیستمی له ‌32%ی پشكی پۆسته‌كانی كه‌ركووک له ‌نێوان پێكهاته‌كاندا".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی له ‌كه‌ركووک ئاشكراشی كرد: "عه‌ره‌بی سوننه‌ نایانه‌وێت ئه‌م دۆخه‌ له‌ خۆیان تێك بده‌ن، چونكه‌ دۆخه‌كه‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه ‌و به ‌ئاشكراش پێیان ڕاگه‌یاندووین له ‌ئێستادا ناتوانن به‌شداری له‌ دانانی پارێزگاری كورد بكه‌ن، چونكه‌ ترسیان له‌ شه‌قامی خۆیان هه‌یه‌، وه‌كوو ئه‌وان وتوویانه‌ دوای هه‌ڵبژاردن به‌شداری ده‌كه‌ن".

جه‌ختشی كرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر پارتی بگه‌ڕێته‌وه ‌و ڕێكه‌وتن بكات، پێویستمان به ‌عه‌ره‌ب و توركمان نابێت و به‌ زوترین كاتیش پارێزگار دیاری ده‌كه‌ین".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11863

Your Comment

You are replying to: .
captcha