سەعدی پیرە: عەبادی وەكوو دوژمن سەیری هەرێم دەكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەعدی پیرە ڕای‌گەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی وەكوو دوژمن سەیری هەرێمی كوردستانی كردوووە ئەوەش وای كردوووە بیر لەوە بكەنەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی عێراق نەكەن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەعدی پیرە لە چاوپێكەوتنێكدا لە بارەی هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێم بە ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی راگەیاندوووە: "ئێمە ویستمان هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بکەوێتە پێش هەڵبژاردنەکانی عێراق، هۆکارەکەش ئەوە بوو کە بەرخوردی سەرۆک‌وەزیران عەبادی و حکوومەتی فیدراڵ زۆر نەرێنی بوو، وەکوو دەوڵەتێکی دوژمن و دۆڕاو لە شەڕدا سەیری ئێمەیان دەکرد، لەهەمانکاتدا وەڵامیشیان نەبوو بۆ داخوازیییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆیە وتمان بەشداری ناکەین و دەڵێین بەشداری کردنمان لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق هەڵپەساردوووە، بەڵام هەوڵی نێودەوڵەتی و گفتوگۆی جددی دەستی‌پێکرد، بۆیە ئێستا هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق و تا مانگی یازدە کاتمان هەیە”.

لەبارەی هاوپەیمانەكانی داهاتوو لە هەڵبژاردنەكاندا پیرە ئاماژەی بەوە داوە كە لەو بارەیەوە گفتوگۆیان نەكردوووە بەڵام بەلایانەوە گرنگ نییە لە هەرێم هاوپەیمانییێتی هەبێت یان یەکلیستی، چونکە هیچ دەنگێک بە فیڕۆ ناڕوات و هەموو بۆ لایەنەکان دەچێتەوە.

وتووشیەتی: "ئەوەی ئێمە پەرۆشی بوین بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان لیستی هاوبەشمان هەبێت، بۆ ئەوەی ئەو دەنگانەی کە کافی نین بە فیڕۆ نەچێت. کاتی خۆی لە ناوچە جێناکۆکەکان 22 هەزار دەنگی گۆڕان و یەکگرتوو بەفیڕۆ چوو، خۆ ئەگەر ئەوان بە لیستێک بەشداربونایە ئەوا دەبوو بە کورسییێک".

لە بارەی هەڵبژاردنەكانەكان و بەشدارییان لە كەركووک وتویەتی: "ئێمە بە لیستێکی جیا بەشداری دەکەین لە کۆبونەوەکاندا بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی و ئەوانی دیکە، رازی نەبوون بە یەک لیست بەشدار بین، پارتیش بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی لە کەرکووک کرد، پێمان وایە ئەو بایکۆت کردنە لە کەرکووک کارێکی خراپە، پێویستە هەموو لایەنەکان هەوڵی ئەوە بدەین کە لە کەرکووک نیوەی کورسییەکان بەدەست بهێنن، چونکە کەرکووک بە شەڕ داگیر بکرێت، کێشەیێکی گەورە نییە، بەڵام کەرکووک بە دەنگ بدۆڕێت، ئەوا کێشەیێکی گەورەیە”.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11860

Your Comment

You are replying to: .
captcha