بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 23ی فێبریڤێریی 2018 به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە وەکالەت به ئاماده‌بوونی كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆ و كاروباری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، پێشوازیی له به‌ڕێز رۆبێرت كارم هاریكاریی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لا و پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ست پێكردنی دیالۆگێكی جددی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق به تایبه‌تی ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و دابین كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
شاندی ئه‌مه‌ریكی خۆشحاڵیی خۆیان به‌و گفتوگۆیانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و پاڵپشتیی خۆیان بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان نیشان دا. دووپاتیشان كرده‌وه كه له هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سه‌ربازییه‌وه و له ڕێكخستنهوە و مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه و تۆكمه‌كردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دۆستایهتییهكانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن، بەردەوام دەبن. به پێویستیشیان زانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی خۆی له ئێستا و داهاتووی عێراقدا هه‌بێت و كێشه ناوخۆییهكانیشی چاره‌سه‌ر بكات.
لای خۆیه‌وه قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوكارییه بهرهوامهكانی ئه‌مه‌ریكا له ڕووه‌كانی مرۆیی و سه‌ربازییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای خواست پاڵپشتییێكی زیاتری ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا به شێوه‌یێكی مۆدێرن بكات و هاوكاری و پشتگیرییه‌كانیان بۆ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بێت تاكوو به زووترین كات چاره‌سه‌ر بۆ ته‌واوی كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه به‌تایبه‌تی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و دابین كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ فراوان كردنی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕی و له‌م باره‌یه‌وه هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به‌پێویست زانی.
تاوتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی ناوچه‌كه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و قۆناغی دوای داعش، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment