بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەردۆغان ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کردوووە کە سەبارەت بە کوژراوانی شەڕی عەفرین هەواڵی درۆ بڵاو دەکاتەوە و وتوویەتی ئەمریکا مەکینەی درۆ بڵاو کردنەوەیە.
ناوبراو وتوویەتی: وتەبێژی یەک لە وڵاتان بە بێ شەرمی وتوویەتی لە عەفرین بە بۆنەی هێرشی تورکیاوە خەڵکی مەدەنی دەکوژرێت و هاووڵاتییان لە بەر شەڕ و ئاژاوە ناوێرن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.... ئێوە هەواڵی درۆ بڵاو دەکەنەوە. سوپاکەی تورکیا زۆر وردبینی دەکات بۆ ئەوەی کەمترین خەسار تەنانەت لە یەک هاووڵاتیش نەکەوێت. هەر لەبەر ئەوەشە کە ئۆپەراسیۆنەکە زۆری خایاندوووە.
ئەو کاردانەوەیەی ئەردۆغان بەرانبەر بە لێدوانێکی وتەبێژی پێنتاگۆن دێت کە وتبووی بە بۆنەی هێرشی سەربازیی تورکیاوە لە عەفرین خەڵکی مەدەنی دەکرێنە قوربانی و لەو بارەیەوە نیگەرانییان دەربڕیبوو.
حکوومەتی تورکیا پەیتا پەیتا ئیدعا دەکات تەنانەت یەک کەسی سڤیلیش لە ماوەی یەک مانگ هێرشی تورکیا بۆ عەفرین نەکوژراوە ئەوەش لە حاڵێکدایە سەرچاوەکان لە نەخۆشخانە و ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا باسی کورژرانی نزیک بە 180 کەس لەو ماوەیەدا دەکەن.
سەرچاوە: حوڕڕییەت
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment