بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارێکی دۆستانەدا، سەبارەت بەبارودۆخی سیاسی و ئابووریی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ کرا.
له دیدارەکەدا، ئیرەج مەسجدی پشتگیریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانی دووپات کردەوە و هاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغدا دەربڕی.
له تەوەرێکی تری دیدارەکەدا، بەرهەم ساڵح ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خودی ئیرەج مەسجدیی بەرز هەڵسەنگاند لە پشتیوانییەکانی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق لە بارودۆخە سەختەکاندا، هاوکات پێداگریی لەسەر بەرژەوندییە هاوبەشەکانی هەردوولا کرد وەک دوو دراوسێ و دۆستی مێژوویی و خاوەن بەرژەوەندی هاوبەش.
بۆ ئەو مەبەستەش د. بەرهەم داوای کرد برەو بە پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ وڵاتی ئێران بدرێ، ههروهها هیوای خواست هەرچی زووە کێشەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن و بژێوی خەڵک نەکرێتە دەسکەلای ململانێی سیاسی.
سەرچاوە: ماڵپەڕی خەندان
Your Comment