بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە ئاشتی هاتووینەتە ئامەد/ لە تورکیا هۆگرانی ئاشتی تاوانبارن

بەشی تورکیا- یڵدرم کایا ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیا لە سەروو شاندێک لە ئەندامانی پارتەکەیەوە سەردانی ئامەدی کرد و لە پرێس کۆنفرانسێکدا وێڕای ئاماژە بەوەی بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە ئاشتی سەردانی ئامەدیان کردووە وتیشی: لە تورکیادا ئەوەی بەرگری لە ئاستی بکات بە تاوانبار دەناسرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یڵدرم کایا ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی کۆماری خوازی گەل بە یاوەریی شاندێک لە ئەندامانی پارتەکەی سەردانی ئامەدی کردووە و لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای‌گەیاند: بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە ئاشتی هاتووین. بۆ بەرگری لە ژیان لە هەلومەرجێکی یەکسان و لەژێر سێبەری دیموکراسی هاتووینەتە ئەم شارە. لە حاڵێکدا لە هەموو دیموکراسیەتێکدا هاندان بۆ شەڕ تاوان هەژمار دەکرێت لەم وڵاتەی ئێمەدا پێچەوانەیە و ئەوەی بەرگری لە ئاشتی بکات تاوانبار دەناسرێت، زیندانی دەکرێت و فساری دەخرێتە سەر.

لە درێژەدا هەروەها وتیشی: ئەو وتە ئاشتیخوازانەی پارتی داد و گەشە باسی لێوە دەکردن و بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا بوون ئیتر ڕەنگیان نەماوە. تەنیا ڕاستیێک کە تورکیا ڕزگار دەکات ئاشتییە. هەموو گۆڕانکارییەکان سەلماندیان لە تورکیا دەبێ بەستێن بۆ ژیانێکی یەکسان بۆ هەمووان بڕەخسێت. ئێمە هۆگری ئاشتی لە تورکیاداین. داواکاری ژیان لە ئارامی و بێدەنگ بوونی چەکەکانین. ئاستی دوور نییە لێمان و لە دەستماندایە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11845

Your Comment

You are replying to: .
captcha