بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەییی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەخنە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین دەڵێت: نەتەوە یەکگرتووەکان گوێی لە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە عەفرین خەواندووە و ئەم کارەی بۆ هێرشەکانی ئسرائیل بۆ سووریاش دووپات کردۆتەوە. سەرەڕای ئەمانەش هیچ ئاوڕێک لەو جەنایەت و تاوانانە نادرێتەوە لەلایەن هاوپەیمانیی نێونەتەوەییەوە بە ناوی بەرنگاربوونەوەی داعش ئەنجام دەبێت.
لە درێژەی وتەکانیدا باس لەوەش دەکات: ئەو تیرۆریستانەی غوتەی ڕۆژهەڵاتیان کۆنترۆڵ کردووە گیانی ٨ ملیۆن هاووڵاتیی دیمەشقیان خستۆتە مەترسییەوە و ئەمەش بەهیچ شێوەیێک قبووڵ ناکرێت. ئەو سەربزێوانە بە گوێرەی پێوەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تیرۆریستی هەژمار دەکرێن.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment