نەتەوە یەکگرتووەکان گوێی لە هێرشی تورکیا بۆ عەفرین خەواندووە

بەشی تورکیا- بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەییی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ڕێکخراوەیە بەوە تۆمەتبار دەکات چاوی لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین نووقاندووە و دەنگی دەر نایێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەییی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەخنە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین دەڵێت: نەتەوە یەکگرتووەکان گوێی لە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە عەفرین خەواندووە و ئەم کارەی بۆ هێرشەکانی ئسرائیل بۆ سووریاش دووپات کردۆتەوە. سەرەڕای ئەمانەش هیچ ئاوڕێک لەو جەنایەت و تاوانانە نادرێتەوە لەلایەن هاوپەیمانیی نێونەتەوەییەوە بە ناوی بەرنگاربوونەوەی داعش ئەنجام دەبێت.

لە درێژەی وتەکانیدا باس لەوەش دەکات: ئەو تیرۆریستانەی غوتەی ڕۆژهەڵاتیان کۆنترۆڵ کردووە گیانی ٨ ملیۆن هاووڵاتیی دیمەشقیان خستۆتە مەترسییەوە و ئەمەش بەهیچ شێوەیێک قبووڵ ناکرێت. ئەو سەربزێوانە بە گوێرەی پێوەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تیرۆریستی هەژمار دەکرێن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11841

Your Comment

You are replying to: .
captcha