داوا لە هەردوو لایەنەکەی عەفرین دەکەین شەڕەکە راگرن

بەشی سووریا- سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە هەردوو لایەنی شەڕی عەفرین داوای کرد کۆتایی بە پێکدادانەکان بهێنن و دانوستاندن دەست پێبکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریا گرت و وتی: واز لە یاری کردن لەگەڵ ئاگر بهێنن. لەبری ئامانجی کورت خایەن لە سووریا بیر لە ئاسوودەیی درێژخایەنی گەلی ئەو وڵاتە بکەنەوە. ئەمریکا لە ئێستادا بە ناوی بەرنگاربوونەوەی داعش لە ڕۆژهەڵاتی فورات خەریکی داپەڕی جیایی خوازانە و دابەشکارانەیە. دەڵێن هەوڵ دەدەین بۆ پاراستنی یەکپارچەیی سووریا و بەرنگار بوونەوەی داعش. ئەم وتانە دەبێ بە کردەوەش هەستیان پێبکرێت. پیلانەکانی ئەمریکا کە پەیەدەشی تێدایە سەروەریی خاکی سووریا دەخاتە مەترسییەوە.

لاڤرۆڤ لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژە دەکاتە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون و دەشڵێت: هەمیشە پشتیوانی ژیانی کوردانی سووریا بەپێی فەرهەنگ و داب و نەریتی خۆیان بووین. بەڵام ئێستا دەبینین کە هەوڵی کوردەکان بە ئاراستەی بەرژەوەندییە ژێئۆپۆلێتیکیەکانی دیکەی وڵاتاندا ڕۆیشتووە. لەلایێکی دیکەشەوە داوا دەکەین شەڕ لە عەفرین کۆتاییی پێبێت و دانوستاندن بکرێت.

سەرچاوە: CNNturk

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11839

Your Comment

You are replying to: .
captcha