بەشێک لە هێزەکانی یەپەگە لە ڕۆژهەڵاتی فوراتەوە بەرەو عەفرین دەڕۆن

بەشی سووریا- هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا باس لەوە دەکات هەندێک لە هێزەکانی یەپەگە کە لە ڕۆژهەڵاتی فوراتدا لەگەڵ ئەمریکا هاوکاری دەکەن ڕوویان لە عەفرین کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە دەکاتە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عەفرین و دەڵێت: ڕووداوەکانی عەفرین تەرکیزی لەسەر بەرنگاربوونەوەی داعش هەڵگرتووە و ئێستا هەندێک لەو هێزانەی یەپەگە کە هاوکاری ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی فوراتدا بوون ڕوویان لە عەفرین کردووە و بەرەو ئەو شارە دەڕۆن.

لە درێژەی وتەکانیدا باس لەوەش دەکات: ئەو هێزانە لەگەڵ دانیستوانی عەفرین خزمایەتییان هەیە و ڕەنگە هۆکار و هاندەری زۆربەیان بۆ ڕۆیشتن بەرەو عەفرین هەر ئەوە بێت. دیسانەوە دووپاتی دەکەمەوە ئەمە لەدەست چووونی تەرکیز لەسەر داعشە و ئەو جۆرەی کە شیاوە ئێستا ناتوانین بەرنگاری داعش ببینەوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی حوڕیەت

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11838

Your Comment

You are replying to: .
captcha