یەپەگە و یەپەژە حەلەبیان بەرەو عەفرین چۆڵ کرد/ ناوچە کوردنشینەکانی حەلەب کەوتنەوە دەستی سوپای سووریا

بەشی سووریا- ئەو هێزە کوردانەی لە حەلەبدا دامەزرابوون ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان رادەستی سوپای سووریا کرد و بۆ بەرنگار بوونەوەی تورکیا حەلەبیان بەرەو عەفرین بەجێ هێشت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە حەلەب باسی لەوە کرد هێزەکانیان بەرەو عەفرینڕەوانە کراون بۆ بەرنگار بوونەوەی سوپای تورکیا.

فورات خەلیل لەمبارەوە بە ڕۆیتێرزی وت: هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بەرەو عەفرین جووڵەیان پێکراوە و هەر بۆیەش جارێکی دیکە کۆنترۆڵی ناوچە کوردنشینەکانی حەلەب کەوتۆتەوە دەستی سوپای سووریا.

خەلیل لە وتەکانیدا جاختی لەوە کردۆتەوە هەردوو هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنان بەرەو ژەفرین بەڕێکەوتوون و هەر بۆیەش کۆنترۆڵی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی حەلەب ئێستا لە دەستی سوپای سووریادایە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11836

Your Comment

You are replying to: .
captcha