بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند کاروانێکی سەربازیی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کردۆتە ئامانج کە بریتی بووە لە ٤٠ تا ٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و هێز و جیهازاتی سەربازییان پێ بووە و لە باشووری ڕۆژهەڵاتی عەفرینەوە بەرەو ئەو شارە ڕۆیشتوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا کاروانەکەیان لە مەودای ١٥ کیلۆمەتریی عەفرین ڕاگرتووە.
هەروەها سوپای تورکیا گرتەیێکی ڤیدیۆییشی بڵاو کردۆتەوە و ئیدیعا دەکات هەمان بوردومانی ئەو کاروانەیە کە خەریک بوون بەرەو عەفرین ڕۆیشتوون.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ستار
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment