ڕەخنەی کورد لە هەڵوێستی ڕووسیا زیاتر دەبێتەوە

بەشی جیهان- دوو کاربەدەستی باڵای کوردی سووریا ڕەخنەیان لەوە گرت کە ڕووسیا گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین هەڵکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ڕەخنەی توندی فەوزا یووسف هاوسەرۆکی فێدراسیۆنی باکووری سووریا لە هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر کوردی سووریا و هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا بۆ دەسپێکی هێرشی سەربازی دژ بە عەفرین، ئەمجارەیان سیهانۆک دێبۆ ڕاوێژکاری باڵای کاربەدەستانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا لە هەژماری تویتەری خۆیدا داوای لە ڕووسیا کردووە کۆتایی بە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین بهێنێت.

هەر لەمبارەوە بە ماڵپەڕی ڕیجێنیش دەڵێت: وادیارە ڕووسیا ڕەخنەی لە ڕێککەوتنی نێوان کورد و حکوومەتی سووریا هەیە چوونکە ڕێککەوتنەکانی نێوان ڕووسیا و تورکیای خستۆتە ژێر کاریگەری.

دێبۆ ڕووسیا و تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکات بە نهێنی ڕێککەوتنیان پێکەوە هەیە و دەشڵێت: لەسەر گۆڕینەوەی عەفرین و ئەدلەب ئەو دوو وڵاتە پێکەوە ڕێککەوتوون و دیارە ئەگەر ڕێککەوتنێک نێوان کورد و حکوومەتی سووریا پێکبێت چیدی ڕووسیا کارێکی لە سووریادا نامێنێت.

زیادیشی دەکات: ئەگەر سووریا ئەدلەبیش بخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی ڕووسیا و تورکیاش دەبێ ئەم وڵاتە چۆڵ بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11833

Your Comment

You are replying to: .
captcha