بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد مەهدی شەهریاری دوێنی پێنجشەممە وێڕای باس لەوەی باز بوونی گرێپووچکەی ئابووریی وڵات لە گرێوی چارەسەر کردنی کێشە سیاسییەکاندایە وتی: کێسەکانی ئێستای کۆمەڵگا ئابووری و فەرهەنگی نییە بەڵکوو سیاسییە و چارەسەر کردنی ئەو کێسەگەلە لەگەڵ دیکەی ووڵاتان گەشەی هەمەلایەنەی بەدواوە دەبێت.
ناوبراو پاشان باسی لەوە کرد لە نیوەی دووهەمی مانگی ڕەشەمە هەردوو پارێزگاری هەولێر و مووسڵ بە یاوەریی شاندێک سەردانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەکەن و ئەمەش باشترین دەرفەتە بۆ چڕ کردنەوەی پێوەندییەکان و بەرز کردنەوەی ئاستی هەناردە بۆ عێراق و ئەو دوو پارێزگایە.
شەهریاری باسی لەوەش کرد لە سەرەتاکانی ساڵی ئاتندەش شاندێکی پارێزگا سەردانی وڵاتی ئاڵمانیا و چەند وڵاتی دیکەی ئەورووپی دەکەن و لەمبارەوە لە هاوکاریی یەکە نموونەکانی بەشی هەناردەکاری پێشوازی دەکرێت.
سەرچاوە: ئیرنا
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment