هەردوو پارێزگاری هەولێر و مووسڵ سەردانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەکەن

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەڵێت: نیوەی دووهەمی مانگی ڕەشەمە پارێزگارانی هەولێر و مووسڵ سەردانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد مەهدی شەهریاری دوێنی پێنجشەممە وێڕای باس لەوەی باز بوونی گرێپووچکەی ئابووریی وڵات لە گرێوی چارەسەر کردنی کێشە سیاسییەکاندایە وتی: کێسەکانی ئێستای کۆمەڵگا ئابووری و فەرهەنگی نییە بەڵکوو سیاسییە و چارەسەر کردنی ئەو کێسەگەلە لەگەڵ دیکەی ووڵاتان گەشەی هەمەلایەنەی بەدواوە دەبێت.

ناوبراو پاشان باسی لەوە کرد لە نیوەی دووهەمی مانگی ڕەشەمە هەردوو پارێزگاری هەولێر و مووسڵ بە یاوەریی شاندێک سەردانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەکەن و ئەمەش باشترین دەرفەتە بۆ چڕ کردنەوەی پێوەندییەکان و بەرز کردنەوەی ئاستی هەناردە بۆ عێراق و ئەو دوو پارێزگایە.

شەهریاری باسی لەوەش کرد لە سەرەتاکانی ساڵی ئاتندەش شاندێکی پارێزگا سەردانی وڵاتی ئاڵمانیا و چەند وڵاتی دیکەی ئەورووپی دەکەن و لەمبارەوە لە هاوکاریی یەکە نموونەکانی بەشی هەناردەکاری پێشوازی دەکرێت.

سەرچاوە: ئیرنا

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11831

Your Comment

You are replying to: .
captcha