وردەکاریی ڕێککەوتنی یەپەگە و سوپای سووریا

بەشی سووریا- یەپەگە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبی ڕادەستی سوپای سووریا نەکردووە. ڕێککەوتنێک کراوە و دوو لایەن بەپێی ئەو ڕێککەوتنە هاوکاریی یەکتر دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکراتیک لە حەلەب ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن سوپای سووریا چۆتە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبەوە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: دوو لایەن پێکەوە ڕێککەوتوون.

حەفین کاسۆ لە لێدوانێک بۆ سپووتنیکی ڕووسیا لەمبارەوە دەڵێت: ئەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەکەن یەپەگە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبی ڕادەستی سوپای سووریا کردووە دوورن لە ڕاستی و تەنیا دانوستاندن کراوە و هەندێک ڕێککەوتنیشی لێبووەتەوە.

نوێنەری پەیەدە لە حەلەب دەشڵێت: لە بازگەکاندا هێزەکانی یەپەگە لەگەڵ سوپای سووریا دەبن و هێزەکانی سەر بە حکوومەتیش لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەپەگە بە هەماهەنگیی ئەوان دەجووڵێنەوە، لەمبارەشەوە هیچ نهێنییێک لە ئارادا نییە و هەموو شتێک بە ئاسکرا ئەنجام دەبێت.

ئەمەش لە حاڵێکدایە پێشتر هەندێک میدیا لەوان سپووتنیک ڕایان‌گەیاندبوو هەشت گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە لەژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلدا بوون ڕادەستی هێزەکانی سوپای سووریا کراون.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11829

Your Comment

You are replying to: .
captcha