٢٢ شوبات ٢٠١٨ - ١٧:٣٧
پەرلەمان بودجەی 97ی پەسەند کرد

بەشی ئێران- نوێنەرانی پەرلەمان بودجەی ساڵی 97یان لە باری تێچوو و داهاتەوە دیاری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەرانی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی فەرمیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 3ی ڕەشەمە)دا پاش تاوتوێی بودجەی ساڵی 97 داهات و تێچووەکانی ساڵی داهاتوویان دیاری و پەسەند کرد.

نوێنەرانی پەرلەمان بودجەی ساڵی 97یان لە کۆبووەوەی فەرمیی پەرلەماندا بە 148 دەنگی ئەرێنی، 38ی دەنگی نەرێنی و 3 دەنگی بێ لایەن لە کوی 197 دەنگ پەسەند کرد.

بە گوێرەی پەسەند کراوی پەرلەمان بودجەی ساڵی 97 لە باری داهاتەوە زیاتر لە 12.175.573.739.000.000 ڕیاڵە و لە باری تێچوویشەوە زیاترە لە 12.175.573.739.000.000 ڕیاڵ.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11823

Your Comment

You are replying to: .
captcha