له‌ قه‌یسه‌رییه‌ په‌لاماری شاره‌وانێکی سه‌ر به‌ پارتی داد و گه‌شه‌ درا

به‌شی تورکیا- که‌سێکی نه‌ناسراو به‌ چه‌قۆ هێرشی کرده‌ سه‌ر شاره‌وانی شاری یه‌حیالی له‌ پارێزگای قه‌یسه‌رییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌سێکی نه‌ناسراو سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ چه‌قۆ هێرشی کرده‌ سه‌ر ئه‌سه‌د ئوزتورک شاره‌وانی شاری یه‌حیالی سه‌ر به ‌پارێزگای قه‌یسه‌رییه‌ی تورکیا.

ئه‌و شاره‌وانه‌ی سه‌ر به‌ پارتی داد و گه‌شه‌ به‌ هۆی په‌لاماره‌که‌وه‌ بریندار بوو.

ئوزتورک له‌ کۆپته‌ر گوازرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی پزیشکیی ئه‌رجیش و په‌لامارده‌ری شاره‌وانه‌که‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.

دۆسییه‌که‌ تاوتوێی زیاتری بۆ ده‌کرێت و زانیاریی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11820

Your Comment

You are replying to: .
captcha