هێزی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی سووریا چوونه‌ته‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی حه‌له‌ب

به‌شی سووریا- ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ سووریا ڕای­گه‌یاند هێزی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی سووریا چوونه‌ته‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی حه‌له‌ب و کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان گرتۆته‌ ده‌ست.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ سووریا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێکراوی خۆیه‌وه‌ ڕای­گه‌یاند: هێزی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی سووریا چوونه‌ته‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی حه‌له‌ب.

ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ بریتین له‌: "شیخ مقصود، بستان الباشا، الانذارات، الهلک، الحیدریه‌، الشقیف، بنی زید و السکن الشبابی."

ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ که‌ دژ به‌ حکوومه‌تی سووریایه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیدعای کرد بڕیاره‌ هێزی ده‌وڵه‌تی کۆنتڕۆڵی بازگه‌کانی پشکنینی ده‌ور و به‌ری ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی شاری حه‌له‌ب بگرنه‌ ده‌ست و ئاڵای فه‌رمیی سووریاش به‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ حکوومییه‌کانی ئه‌و شاره‌وه‌ هه‌ڵبکه‌ن.

ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ میلیشیا کورده‌کان پێشتر کۆنتڕۆڵی شێخ مه‌قسوود و ده‌ور و به‌ری ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ و به‌شێک له‌ گه‌ڕه‌کی شه‌قیفیان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.

شایانی باسه‌؛ ڕۆیتێرزیش ڕای­گه‌یاندوووه‌ هێزی ده‌وڵه‌تیی سووریا چوونه‌ته‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی کورد له‌ حه‌له‌ب.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11817

Your Comment

You are replying to: .
captcha