ئه‌مریکا هاوکاری کردنی کوردی پێ چاکتره‌ له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ی تورکیا

به‌شی جیهان- ئۆیتۆن ئۆرهام ده‌ڵێت پێنتاگۆن و سه‌نته‌ری فه‌رمانده‌ییی ئه‌مریکا له‌ باره‌ی سووریاوه‌ سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌ره‌و پێش ده‌بات و هاوکاری کردنی کوردیان پێ باشتره‌ له‌ هاوپه‌یمانی کردنی تورکیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ساڵی 2014وه‌ که‌ هاوکاری کردنی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریا ده‌ستی پێکرد تورکیا به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ گرت و ئه‌مریکای به‌ هاوکاری کردنی تاقمێک تۆمه‌تبار کرد که‌ پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ هه‌یه‌. ناکۆکیی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌ سه‌ر هاوپه‌یمانێتی کردنی کورد تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ په‌ره‌ی سه‌ند که‌ تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که‌ مومکینه‌ هێزی ئه‌مریکا بکاته‌ ئامانج که‌ له‌ مه‌نبه‌ج هاوکاریی کورد ده‌کات.

ژماره‌یێک له‌ چاودێرانی سیاسی بڕوایان وایه‌ ناکۆکیی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌ سووریا هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕوون نه‌بوونی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ سووریا.

ئۆیتۆن ئۆرهان توێژه‌رێکی په‌یمانگای ئۆرسام به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی میدڵ ئیست ئای وتوووه‌ پێنتاگۆن سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ سووریا دیاری ده‌کات و له‌و باره‌شه‌وه‌ ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ تورکیای وه‌په‌راوێز خستوووه‌ و هاوپه‌یمانێتیی کوردی پێ باشتره‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئاشکرایه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و سه‌نته‌ری فه‌رمانده‌ییی ئه‌و وڵاته‌ پلان بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ سووریا دا‌ده‌نێت. ئه‌وان پێیان باشتره‌ هاوکاریی یه‌په‌گه‌ بکه‌ن و نرخی هاوکاری کردنی کوردیش ناکۆکیی نێوان تورکیا و ئه‌و وڵاته‌یه‌ و ئه‌مریکا ئه‌و باجه‌شی داوه‌.

ئه‌و خاون بیره‌ بڕواشی وایه‌ ئه‌مریکا به‌ڵێنی داوه‌ بۆ هه‌میشه‌ له‌ سووریا بمێنێته‌وه‌ و بۆ مانه‌وه‌ی خۆی به‌و مه‌به‌سته‌ش هێزی کوردی په‌یه‌ده‌ داخڵ بکات بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌ر پلانێکی سیاسی له‌ مه‌ڕ چاره‌ کردنی قه‌یرانی سووریا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11815

Your Comment

You are replying to: .
captcha