بهپێی ههواڵی کوردپرێس، غازی كەركووكی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی لە كەركووک، بە SNNی ڕاگەیاند: سەركردایەتیی پارتی دیموكرات داوایان لە ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكەیان لە سنووری پارێزگای كەركووک كردوووە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بایكۆتی دەنگدان نەكەن، بەڵكوو دەنگ بە كاندیدانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە سنوورەكە بدەن.
سەبارەت بە هۆكاری ئەو داوایەی پارتی لە ئەندامانی، ئەو بەرپرسەی یەكێتی وتی: "ئەو داوا و سۆزەی پارتی بۆ یەكگرتوو بۆ هەڵوێستەكانی یەكگرتوو بەرامبەر پارتی و هەروەها هەڵوێستی ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووک دەگەڕێتەوە كە نزیک بوووە لە هەڵوێستەكانی پارتی".
بە وتەی بەرپرسەكەی یەكێتی، هەرچەندە پارتی مەبەستێتی بە هەر شێوەیێک بێت یەكێتی لە كەركووک لاواز بكات، بەڵام یەكێتی سەرقاڵی كاری خۆیەتی و ئەو داوایەی پارتی لە ئەندامەكانی بە بێ بایەخ سەیر دەكات.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment