دەنگۆی یارمەتیی داراییی عێراق بۆ لوبنان ڕەت دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕەتی دەکاتەوە عێراق یارمەتیی دەوڵەتی لوبنانی دابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس جاسم محەمەد جەعفەر لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی بەغدا یەومی وتوووە دەنگۆی پێدانی یارمەتیی دارایی لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە بۆ لوبنان درۆیە.

ناوبراو زیادی کرد: عێراق خۆی پێویستی بە یارمەتیی دارایییە و ئێستا یارمەتی لە دیکەی وڵاتان وەردەگرێت و ئامانجی کۆنفڕانسەکەی ئەم دوایییەی کوەیتیش کۆ کردنەوەی یارمەتیی دارایی بوو بۆ عێراق. هەر بۆیەش ئەو دەنگۆیە ڕاست نییە کە عێراق یارمەتیی داراییی دابێتە لوبنان.

جەعفەر سەبارەت بە دیدارەکەی میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان پاش دیداری تەیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق ئاشکرای کرد: ئامانجی ئەو دیدارە ئارام کردنەوەی دۆخی لوبنان بوو چوونکە عێراق توانای باشی هەیە بۆ ئارام کردنەوەی دۆخەکەی لوبنان کە پاش تەداخولی حیزبوڵڵا لە داکەوتنی فڕۆکەی ئیسراییلی لە سووریا سەری هەڵدابوو.

News Code 11799

Your Comment

You are replying to: .
captcha