ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین کوردی یەکڕیز کردوووە

بەشی جیهان- تەلەڤزیۆنی فڕانس 24ی فەڕەنسا لە ڕاپۆرتێکدا وتوویەتی ئەۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین وای کردوووە کوردی هەرێمی کوردستان کە شەڕی براکوژییان لە هەگبەی خۆدا هەیە لە بەرانبەر ئەو هێرشەدا هەڵوێستی جدی بنوێنن و پاڵپشتیی کوردی باکووری سووریا بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سوپای تورکیا ڕۆژی 20ی جانیڤێریی 2018 بە مەبەستی دەرکردنی هێزی کوردی ناسراو بە یەپەگە هێرشی خۆی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین دەست پێکرد. هەواڵدەریی فڕانس 24 ئێستا کە شەڕەکە پێی ناوەتە مانگی دووهەمی خۆی نووسیویەتی: ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراوی ئەو شەڕە ئەوە بوو کوردی هەرێمی کوردستان و کوردی باکووری سووریا یەکڕیز بوون و ئێمە بینینمان کە نوێنەرانی سێ حیزی پارتی، یەکێتی و گۆڕان شان بە شانی یەک چوونە عەفرین.

هەواڵدەریی فڕانس 24 هەروەهاش هێرشی سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە زاخۆ بە نیشانەیێکی دیکە دەزانێت کە دەلالەتە لە سەر کاریگەریی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین. ئەو بنکە سەربازییەی تورکیا لە زاخۆ لە کۆنتڕۆڵی پارتیدایە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش پێوەندیی باشی لەگەڵ تورکیا هەیە.

هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکەی تورکیا لە زاخۆ لەلایەن پەکەکەوە ڕەت کراوەتەوە و وتراوە گرووپێکی نادیار ئەو هەڵمەتەی ئەنجام داوە هەر بۆیەش دەکرێت ئەو خوێندنەوەیەی لێ بکرێت کە پاش هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین بەرژەوەندیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان کەوتۆتە مەترسییەوە.

News Code 11797

Your Comment

You are replying to: .
captcha