ڕۆیشتنی هێزی مەدەنی بەرەو عەفرین بەردەوامە

بەشی سووریا- پاشنیوەڕۆی ئەوڕۆ گرووپێکی دیکە لە خەڵکی لایەنگری حکوومەتی سووریا بۆ پشتیوانی لە عەفرین هەمبەر هێرشەکانی تورکیا گەیشتنە ناو عەفرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی فەرمیی سووریا لە عەفرین لەمبارەوە ڕای‌گەیاند پاش نزیک بە ٢٤ سەعات لەو دەمەی یەکەم کاروانی هێزی مەدەنیی سووریا گەیشتوونەتە عەفرین و لە شوێنی تایبەت و دیاریکراودا دامەزراون تاوەکوو بەرنگاری هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین ببنەوە و گوند و شارەکانی خۆیان بپارێزن، گرووپێکی دیکەش لە ڕێگای حەلەب – نێبێلەوە خۆیان گەیاندە عەفرین.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی سانا، سوپای تورکیا دوێنی هەوڵی دا بە ئاگری تۆپخانە ڕێگری بکات لەوەی ئەو هێزانە بگەنە عەفرین بەڵام سەرەڕای هەوڵەکانی ئەو سوپایە هێزە مەدەنییەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا خۆیان گەیاندە شارەکە تاوەکوو لە بەرخۆدانی عەفریندا شان بە شانی کوردەکان شەڕ بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11794

Your Comment

You are replying to: .
captcha