وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیا داوای کشانەوەی تورکیا لە عەفرین دەکات

بەشی سووریا- وتەبێژی پارتی یەکێتی کریستیانیانی دیموکراتی ئەڵمانیا CDU، کە پارتی ئانگێلا مێرکل، ڕاوێژکاری ئەڵمانیایە، داوای لە تورکیا کرد کە لە عەفرین بکشێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یورگەن هارت، وتەبێژی پاتی یەکێتی کریستیانیانی دیموکراتی ئەڵمانیا CDU، لە دیمانەیێکدا بۆ ڕادیۆ دۆیچلەند فونک، باسی لە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرینی کردوە و وتویەتی: بە بۆچوونی من تورکیا دەبێت هەر چی زووترە ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕابگرێت کە لە دژی عەفرین دەستی پێ کردووە و هێزەکانی بگەڕێنێتەوە سەر سنوورەکانی خۆی.

هارت وتووشیەتی: ڕاستە تورکیا لەگەڵ سووریا شەڕی دەست پێ نەکردووە، بەڵام ئەو مەترسییە هەیە تا لەگەڵ سووریاش بکەوێتە شەڕەوە، ئەوەش بۆ تورکیا زۆر مەترسیدارە.

ناوبراو زیا کرد: باشترین ڕاسپاردەی من بۆ حکوومەتی تورکیا ئەوەیە کە بە زووترین کات ئۆپەرسیۆنی سەربازی لە عەفرین ڕابگرێت.

سەرچاوە: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11788

Your Comment

You are replying to: .
captcha