بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێزان حەدۆ وتەبێژی یەکینەکانی پارستنی گەل لە لێدوانێکدا ڕای­گەیاند هێزی مەدەنیی سەر بە دەوڵەتی سووریا کە سوپای ئەو وڵاتە ناردبوونی بە سەلامەتی گەیشتنە عەفرین.
حەدۆ لە دیمانەیێکی سپۆتنیکدا وتوویەتی: ئێمە لەگەڵ سوپای سووریا بەرپرسانی عەفرینی و یەپەگە پێوەندیمان هەیە. ئەو هێزانەی گەشتوونەتە عەفرین لەلایەن دەوڵەتی سووریاوە نێردراون.
ناوبراو زیادی کرد: سەرۆک کۆماری تورکیا ڕای­گەیاندبوو ڕێگریی کردوووە لە چوونی ئەو هێزانە بۆ نێو شاری عەفرین. ئەوە لێدوانێکی درۆیە و ئەو هێزانە ئێستا گەشتوونەتە نێو شاری عەفرین.
ئەردۆغان ڕای­گەیاندبوو لە سەروبەندی چوونی ئەو هێزانە بۆ نێو عەفرین بۆردومانی هێزی نێردراوی سوپای سووریای کردوووە بەڵام سەرەڕای ئەوەی دوو سەربازی ئەرتەشی سووریا لەو بۆردومانەدا کوژران، هێزە نێردراوەکەی سووریا گەیشتنە عەفرین.
سەرچاوە: سپۆتنیک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment