وه‌زیری به‌رگریی عه‌فرین له‌باره‌ی ئه‌و هێزه‌ی سوپای سووریا ده‌دوێت كه‌ هاتوونه‌ته‌ عه‌فرین

به‌شی سووریا- وه‌زیری به‌رگریی كانتۆنی عه‌فرین ڕای‌گه‌یاند: هێزه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی پشتیوانی ده‌وڵه‌تی سووریا که‌ بۆ به‌رگری کردن له‌ عه‌فرین هاتوونه‌ نه‌هاتوونه‌ته‌ ناوه‌ندی شاره‌كه‌ و له‌سه‌ر سنوور ده‌مێننه‌وه‌ و هێزی پشتیوانی ده‌بن له‌ شه‌ڕ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هجه‌ت عه‌بوود وه‌زیری به‌رگریی کانتۆنی عه‌فرین ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: ئه‌و هێزه‌ مه‌ده‌نییانه‌ی پشتیوانی ده‌وڵه‌تی سووریا که‌ به‌ مه‌به‌ستی هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ به‌رگری له‌ عه‌فرین هاتوونه‌ته‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ وه‌کوو هێزی پشتیوان ڕۆڵ ده‌گیڕن و له‌ سنووره‌کان ده‌مێننه‌وه‌ و ناچنه‌ ناوه‌ندی شاره‌که‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: دوێنێ ئه‌و هێزه‌ی سووریا كه‌ هاتوونه‌ته‌ سنووری عه‌فرین، فرۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی كردوون و دوو سه‌ربازیان كوژراون به‌ڵام ئه‌وان توانییان بێنه‌ عه‌فرین.

وه‌زیری به‌رگریی كانتۆنی عه‌فرین وتی: هێزه‌كه‌ زۆره‌ و ئاماده‌ نه‌بوو ژماره‌ی هێزه‌كه‌ ئاشكرا بكات.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ئێمه‌ یه‌كه‌م جار پشت به ‌خۆمان ده‌به‌ستین به‌ڵام تا ئێستا به‌شێكین له‌ سووریا و هه‌رگیز نه‌مانوتوووه‌ جیا بووینه‌ته‌وه‌".

شایانی باسه‌؛ له‌ 20ی مانگی ڕابردوووه‌وه‌ له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستی پێكردوووه ‌و به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ سه‌دان كه‌سی مه‌دەنی شه‌هید و بریندار بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11779

Your Comment

You are replying to: .
captcha