به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا وتوویه‌تی له سه‌ر به‌ڵێنی خۆی بۆ مه‌شق کردن به پێشمه‌رگه ماوه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ به‌شه‌بودجه‌یێک له بودجه‌ی به‌رگریی ساڵی 2019ی ئه‌مریکا بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه له به‌رچاو نه‌گیراوه.
به‌پێی نووسراوێکی ئه‌لمانیتۆر وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا بڕی 365 ملوێن دۆلاری بۆ ساڵێکی دارایی داوا کردوووه که 30ی سێپتێمبێر کۆتاییی پێدێت. به‌ڵام ئێریک پاهۆن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا جه‌ختی کردۆته‌وه هیچ بڕێک له‌و بودجه‌یه ڕاسته‌وخۆ بۆ یارمه‌تی و مه‌شق کردن به پێشمه‌رگه ته‌رخان نه‌کراوه.
کۆی 850 ملوێن دۆلار بۆ پڕچه‌ک کردن و مه‌شق کردن به هێزی عێراقی داوا کراوه. به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئه‌لمانیتۆر 150 هه‌زار هێزی پێشمه‌رگه ده‌توانێت به لانی زۆره‌وه 290 ملوێن دۆلار له‌و بڕه پاره‌یه وه‌ربگرێت.
هێزی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئمریکا له ساڵی 2014وه تا ئێستا مه‌شقی به 26 هه‌زار هێزی پێشمه‌رگه کردوووه و چه‌ند وڵاتێک و به تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا چه‌کی داوه به پێشمه‌رگه به‌ڵام به بۆنه‌ی که‌م بوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی داعش چه‌ند وڵاتێک و به تایبه‌ت که‌نه‌دا ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی ڕاگرتوووه.
سه‌رچاوه: ئه‌لمانیتۆر
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment