بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە نامهیێکدا کە لە زیندانی ئیدیرنەوە نووسیویەتی ئاماژەی بە قسەکانی خۆی کردوووە کە لە دادگەکەی ئەنقەرە وتبووی، ڕای­گەیاند: پێویستە ئەوە ڕوون بکەمەوە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان تا ئێستا هیچ کارێکی نەکردوووە کە وەکوو فەرمانێک بۆ من خوێندنەوەی لێ بکرێت. حکوومەت هەوڵ دەدات ئەو ڕا و هەڵسەنگاندنەی ئۆجەلان کردوویەتی وەکوو فەرمان بە سەر حیزبەکەی ئێمەدا بیتاوێنێتەوە. ئۆجەلان تا ئێستا هیچ فەرمانێکی بە ئێمە نەکردوووە و هەرگیز ئێمەی بەرەوڕووی ئەمری واقیع نهکردۆتەوە.
شیاوی ئاماژەیە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە بەرگرینامەکەی خۆیدا وتبووی: " لە بەرانبەر ئەو کەسانەدا کە دەیانوت فەرمان لە قەندیلەوە وەردەگرن بڕیارمان دا بایکۆت بکەین. نامەیێک لە وەزیرێکەوە بە دەست و خەتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان گەیشتە دەستمان. ئامانجی نامەکەش ئەوە بوو بەڵێنی بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم لە ئێمە بسێنن. ئەگەر بڕواتان نەکرد بەڵگە دەهێنینەوە. لە نووسراوەکەدا نووسرابوو " حیزبەکەتان بڕیار دەدات. ئەو ژۆڕانە دەتوانێت پڕۆسەیێکی دیکەی ئاشتی بکاتەوە." ئەمەیان وەکوو فەرمانی ئۆجەلان بە ئێمە ڕاگەیاندبوو بەڵام تا دوا سات ئێمە بەردەوام بووین لە بایکۆت کردن.
سەرچاوە: هەواڵدەریی Diken
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment