نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوای ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ ده‌کات له‌ عه‌فرین

به‌شی تورکیا- ستیفان دوجاریک، وته‌بێژی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوای ڕاوه‌ستانی له‌شكرکێشییه‌کانی سه‌ر عه‌فرین ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا دوجاریک ڕای‌گه‌یاند: نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌یه‌وێت له‌شکرکێشییه‌کانی عه‌فرین کۆتایی بێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا تا شه‌ر زیاتر به‌رده‌وام بێت له‌وێ، ئه‌وه‌نده‌ که‌متر ده‌توانن ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى ئه‌وێ درێژ بکات که‌ پێوستیان به‌ یارمه‌تی ئێمه‌ هه‌یه‌.

دوجاریک وتی: "هه‌موو ڕۆژێک له‌گه‌ڵ زۆربوونی شه‌ڕدا، خه‌ڵکێكی زیاتر ده‌چه‌وسێنه‌وه‌، هه‌موو ڕۆژێک له‌گه‌ڵ زیادبوونی شه‌ڕدا، گیانبازی زیاتر و مه‌ترسیی زیاتر له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ پارت و لایه‌نه‌ به‌هێزه‌کاندا دروست ده‌بێت که‌ تێوه‌گلاون له‌ ململانێکانی ئه‌وێدا."

له‌ 20ى مانگی ڕابردووه‌وه‌ له‌شكركێشیی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستی‌پێكردوووه‌ و به‌ هۆى هێرشه‌كانه‌وه‌ سه‌دان كه‌سی مه‌ده‌نی شه‌هید و بریندار بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11767

Your Comment

You are replying to: .
captcha