به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌ڤانیدا هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی له‌باره‌ی ڕووداوه‌کانی سووریا ڕاگه‌یاند و ڕه‌تی کرده‌وه وڵاته‌که‌ی پشتگیریی له "گۆڕانکاری یان هه‌ر جۆره هه‌رێمێکی ئۆتۆنۆمی" له سووریا بکات.
هێزه‌ر ناوێرت سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق و ئایا ئه‌مریکا هیچ کارێک ده‌کات بۆ یارمه‌تیدانی عێراقییه‌کان گوتی: سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌وه‌ی که ئێمه هیچ کارێک ده‌که‌ین یان پاڵپشتیی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ین ئه‌وه من ئاگادار نیم به‌ڵام به گشتی ئێمه پاڵپشتی له به‌هێز کردنی دیموکراسی و ئه‌و بابه‌تانه ده‌که‌ین و ناشزانم ئه‌گه‌ر پڕۆگرامێکی تایبه‌ت به‌وه هه‌بێت که ئێمه تێیدا به‌شدار بین یان نا.
ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که به‌م دواییانه لاڤرۆڤ ئه‌مریکای تۆمه‌تبار کردوووه به‌وه‌ی که پاڵپشتی له دروست کردنی هه‌رێمێکی ئۆتۆنۆم ده‌کات له سووریا بۆ کورد، جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مریکا پشتگیری له سووریایێکی ئارام و سه‌ربه‌خۆ ده‌کات به‌و سنوورانه‌ی ئیستایه‌وه، ئێمه نایانگۆڕین و پشتگیری له گۆڕانکاری یان هه‌ر جۆره هه‌رێمێکی ئۆتۆنۆمیی زیاده ناکه‌ین.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment