به‌پێی هه‌رواڵی کوردپرێس، په‌یکه‌رتاش چێنه‌ر نزار که خاوه‌نی چه‌ندین په‌یکه‌ری که‌سایه‌تییه‌کانی سلێمانییه ده‌ڵێت: سێ مانگی پێچوووه تا په‌یکه‌ری به‌ختیار عه‌لی ته‌واو کردوووه.
ناوبراو ده‌شڵێت: که‌سایه‌تییه‌کان هه‌تا ماون له ژیاندا ده‌بێت ڕێزیان لێبگیرێت و وه‌ک ڕێزلێنانێک بۆ نووسه‌ر به‌ختیار عه‌لی ئه‌و په‌یکه‌ره‌ی دروست کردوووه.
په‌یکه‌ره‌که له‌سه‌ر ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری سلێمانی دروست کراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری سلێمانی ده‌ڵێت: به‌ختیار عه‌لی نووسه‌ر و خوێنه‌رێکی گه‌وره‌یه و کاره‌کانى ئه‌ده‌ب و وێژه‌ى کوردی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردوووه هه‌ر بۆیه په‌یکه‌ره‌که‌یان له کتێبخانه‌ی گشتی داناوه.
یه‌کێک له خوشکه‌کانی به‌ختیار عه‌لی که له مه‌راسیمه‌که‌دا ئاماده بوو باسی له منداڵیی ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆماننووسه کورده کرد و وتی: به‌ختیار هه‌ر له منداڵییه‌وه شه‌یدای خوێندنه‌وه و نووسین بوووه و به‌رده‌وام بوووه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچکه‌یه.
په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یکه‌ری به‌ختیار عه‌لی له کاتێکدایه که خۆی ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌که نه‌بوو.
شایانی باسه؛ به‌ختیار عه‌لی له ساڵی ١٩٦٠ له سلێمانی له‌دایک بوو‌و. قه‌سیده‌ی نیشتمان کۆنترین به‌رھه‌می بڵاوکراوه‌یه‌تی که ساڵی ١٩٩٢ بڵاو کراوه‌ته‌وه. یه‌که‌م ڕۆمانی به ناوی مه‌رگی تاقانه‌ی دووهه‌م ساڵی ١٩٩٧ له سوید بڵاو کرایه‌وه و له پاییزی ١٩٨٩شدا یه‌که‌م وتاری له ڕۆژنامه‌ی پاشکۆی عێراقدا بڵاو بوووه‌ته‌وه.
پاش سه‌رھه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ، کوردستان به‌جێده‌ھێڵێت و ڕوو ده‌کاته سووریا و پاشان ئه‌ڵمانیا و له ساڵی ١٩٩٩وه له شاری کۆڵن نیشته‌جێ ده‌بێت.
به‌ختیار عه‌لی خاوه‌نی چه‌ندین دیوانی شیعری و ڕۆمان و به‌رهه‌می فیکرییه له‌وانه "گوناه و که‌رنه‌ڤاڵ"، "ئیش کردن له دارستانه‌کانی فیرده‌وس"، "تا ماته‌می گوڵ و مه‌رگی تاقانه‌ی دووهه‌م"، "ئێواره‌ی په‌روانه"، "دواهه‌مین هه‌ناری دونیا"، "که‌شتی فریشته‌کان و ئیمان و جه‌نگاوه‌رانی"، "سێوی سێھه‌م" و "شاری مۆسیقاره سپییه‌کان".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment