فه‌رهاد ته‌جه‌ری له دیمانه له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا به توندی ڕه‌خنه له ده‌وڵه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌ت و ئه‌و دام و ده‌زگایه‌ی به‌رپرسیار بوون له ڕه‌وتی یارمه‌تی گه‌یاندن به لێقۆماوان، له ژێر ڕه‌هێڵه‌ی به‌فر و باران و سه‌رما و سۆڵه‌دا ده‌ستیان له‌و خه‌ڵکه به‌ردا.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: نه‌ک هه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی درابوو جێبه‌جێ نه‌کرا به‌ڵکوو ئه‌و یارمه‌تییه مه‌ده‌نییانه‌ی کۆ کرابوویه‌وه نه‌گه‌شته ده‌ست لێقۆماوان.
ته‌جه‌ری ڕه‌خنه‌ی له‌و سێلیبرێتییانهش گرت که یارمه‌تیی مه‌ده‌نییان کۆ کردۆته‌وه و له حسێبی بانکیی خۆیاندا به‌تاڵیان کردوووه و ده‌ڵێت: ئه‌وه ڕه‌وتێکی باش نییه که که‌سانێک یارمه‌تییان کۆ کردۆته‌وه و بڕیاریان داوه له کاتی خۆیدا پڕۆژه‌یێک جێبه‌جێ بکه‌ن چوونکه ئه‌و خه‌ڵکه ئێستا پێویستیان به یارمه‌تییه و بێ ماڵ و حاڵن. دواتر کات بۆ بیر کردنه‌وه له پڕۆژه‌کان فراوان ده‌بێت.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: من نازانم چۆن ناتوانین ئه‌و دیمه‌نه به چاو ببینین که ئاو و باران دزه‌ی کردۆته نێو خێوه‌تی لێقۆماوان و ئه‌و خه‌ڵکه بێ ماڵ و حاڵن. به‌رپرسان بۆ به خۆیاندا نایه‌نه‌وه.
ته‌جه‌ری داوای له به‌رپرسان کرد ده‌ستبه‌جێ به هانای ئه‌و خه‌ڵکه بچن و وتیشی: نزیکه‌ی 4 مانگه خه‌ڵکی لێیان قۆماوه هه‌موو ڕۆژێک به‌ڵێنی جۆربه‌جۆریان ده‌ده‌نێ. ماڵ و حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه به وه‌عد و وه‌عید ناکرێته‌وه. به‌رپرسان ده‌بێت هیمه‌ت بنوێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment