نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان له په‌رله‌مان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسدا ئاماژه‌ی دایه که‌م بوونی ڕێژه‌ی بودجه‌ی 97 له بابه‌ته ئاوه‌دانکارییه‌کان و وتی: بودجه‌ی ئاوه‌دانکاری له پڕۆژه‌یاسای 97 گونجاو نییه و له چاو ساڵی پاره‌وه دابه‌زینێکی به‌رچاوی بوووه.
ناوبراو زیادی کرد: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش ڕێژه‌ی بودجه‌ی ئاوه‌دانکاری هه‌ر ئه‌و 20 هه‌زار میلیارده بێت کێشه‌ی وڵات له هیچ یه‌ک له بواره‌کاندا چاره‌سه‌ر ناکات.
سه‌فه‌ری ڕوونیشی کرده‌وه: ئێمه بۆ ته‌واوکردن و کردنه‌وه‌ی پڕۆژه نیوه‌چڵه‌کانی وڵات پێویستمان به ڕه‌قه‌مێکی زیاتر له‌م بودجه‌یه هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment