بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتى: رێکخراوی فەتحوڵڵاچی هەڕەشەیێکی گەورەیە بۆسەر تورکیا و مەکەدۆنیا و گوتی: "پێداگیرین لەسەر ئەوەی کە کۆتایی بەو رێکخراوە بهێنین لە هەرکوێیێکی جیهاندا بێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەوڵی چوونی گرووپەکانی لایەنگری دەوڵەتی سووریا بۆ عەفرین گوتى: "لە گفتوگۆکانی دوێنێم ھەم لەگەڵ پووتین(سەرۆکی رووسیا) و ھەمیش لەگەڵ روحانی(سەرکۆماری ئێران) بێگومان لەسەر ئەم بابەتانە ھاوڕابووین. بەداخەوە ئەم رێکخراوانە بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان بڕیار دەدەن و ئەم بڕیارانەش ھەنگاوی ھەڵەی لێ دەکەوێتەوە. بێگومان ئەستەمە دەرفەت بەمانە بدەین. باجی ئەمە زۆر بە قورسی دەدەنەوە".
Your Comment