ئاک پارتی و مەهەپە بۆ هەڵبژادرنەکانی داهاتوو ئیئتیلاف پێک دێنن

بەشی تورکیا- ئەردۆغان و باخچەلی بۆ پێکهێنانی ئیتیلافێکی پێشوەختی هەڵبژادرن ڕێککەوتوون و بڕیارە پڕۆژەیاسای ٢٦ بڕگەیی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن کە لە لایەن ئەو دوو پارتەوە پەسند کراوە بخرێتە بەردەم پەرلەمانی تورکیاوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا بە سەرۆکایەتی دەوڵەت باخچەلی، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەبێتە هاوپەیمانی پارتی داد و گەشە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو پارتی داد و گەشە و پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا (مەهەپە) ئامادەیی خۆیان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی کۆماریی داهاتووی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

بڕیارە پڕۆژەیاسای ٢٦ بڕگەیی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن کە لە لایەن ئەو دوو پارتەوە پەسند کراوە، رۆژی چوارشەممە لە پەرلەمانی تورکیا بخرێتە دەنگدانەوە.

هەر لەو بارەیەوە مستەفا سێنتۆپ سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەموارکردنی یاسای بنەڕەتی لە پەرلەمانی تورکیا، وتی: تەواو پرسە ئاراستەکراوەکان لەو پڕۆژە یاسایە لە لایەن ئەو دوو پارتە پشت‌ڕاست کراوەتەوە.

بەو پێیە پەرلەمانتارانی دوو پارت لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەیان سەبارەت بە دوورنوێنی هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنەکان گفتوگۆیان کرد.

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە رۆژی ٨ی جانیڤێری ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ٢٠١٩ی تورکیا، پاڵپشتی لە بەربژێریی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات.

سەرچاوە: حوڕیەت

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 11735

Your Comment

You are replying to: .
captcha