هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەڕێوەناچێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: مانگی سێپتێمبێری داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، مانگی نۆی داهاتوو تەنیا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەرێوەدەچێت ‌و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

قسەكانی سەرۆكی حكوومەت لە میانی چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی بووە و ئەوەشی وتووە، بەم نزیكانە سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێم‌ و پەرلەمانی كوردستان‌ و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن كۆ دەبنەوە و تاوتوێی رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەن.

ئەمە لە كاتێكدایە دەبوو لەمانگی 11ی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرایە، بەڵام هەڵبژاردنەكە بەچەند هۆكارێک دواخرا، هەروەها پۆستی سەرۆكی هەرێمیش لەو مانگەوە بە بەتاڵی ماوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی مەسعوود بارزانی دەستی لە كار كێشایەوە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11734

Your Comment

You are replying to: .
captcha