به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسێکی کوردی سووریا به ڕۆیته‌رزی وتوووه کورد و ده‌وڵه‌تی سووریا ڕێککه‌وتوون که دیمه‌شق هێز بنێرێته عه‌فرین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی هاوبه‌ش بکه‌ن له به‌رانبه‌ر هێرشی سوپای تورکیاوه.
نووری مه‌حموود وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له دیمانه‌یێکی ئه‌لجه‌زیره‌دا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست کرده‌وه و وتی: بڕیاره هێزی ده‌وڵه‌تیی سووریا بێنه عه‌فرین و شان به شانی هێزه‌کانی ئێمه به‌رپه‌رچی هێرشه‌کانی تورکیا بده‌نه‌وه.
وته‌بێژی یه‌په‌گه گوتیشی: بۆ پاراستنی سووریای یه‌کگرتوو داوایان له هێزی ده‌وڵه‌تیی سووریا کرد بێنه عه‌فرین ئه‌وه‌ش مانای وا ده‌بێت که مومکینه هێزه‌کانی سووریا ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕی دژ به تورکیا بکه‌ن.
نووری مه‌حموود زیادی کرد: تا ئێستا هیچ هێزێکی سووری نه‌هاتۆته عه‌فرین. ئێمه داوا له ئه‌رته‌شی سووریا ده‌که‌ین عه‌فرین بپارێزێت چوونکه ئێمه داوای سووریای یه‌کپارچه و یه‌کگرتوو ده‌که‌ین. هه‌ڵبه‌ت هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش هه‌مان یه‌کڕیزیی سووریایان ده‌وێت.
ناوبراو ئاشکراشی کرد چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین هێزی سوپای سووریا ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوو بگه‌نه عه‌فرین.
سوپای تورکیا له ڕۆژی 20ی جانیڤێرییهوه ده‌ستی دایه هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین که له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی کوردی سووریایه. ئه‌نقه‌ره له‌و هێرشانه‌دا فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری به‌کار هێناوه و ناوچه‌ی جۆربه‌جۆری له کانتۆنی عه‌فرین تۆپباران کردوووه و له‌و هێرشه‌شدا سوپای ئازادی سووریا یارمه‌تیی سوپای تورکیا ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment