هەسەدە: بەرپرسی نەوتی داعش لە دەیرەزوور کوژرا

بەشی سووریا- دەزگای ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند بەرپرسی نەوتی داعش کە هاوکات بەرپرسی داراییی شانە نهێنییەکانی داعش بوو لە ئوپەراسیۆنێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دەیرەزوور کوژرا.

کوردپرێس:

دەزگای ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند ڕۆژی 14ی کانوونی دووهەمی 2020 لە ئوپەراسیۆنێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دەیرەزوور "ئەبوو وەرد العراقی" بەرپرسی نەوتی داعش کە هاوکات بەرپرسی داراییی شانە نهێنییەکانی داعش بوو لە دەیرەزوو کوژرا.

بەگوێرەی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز "ئەبولوەرد العراقی بەرپرس بووە لە ڕێکخستن و یەکخستنی پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش و یەکخستنی شانە نهێنییەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە ناوچەکەی خۆی."

News Code 117262

Your Comment

You are replying to: .
captcha