ئێران: بەشداریی کۆنفڕانسی ئابووریی داڤووس ناکەین/ لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بڕیاری قورسترمان بەدەستەوەیە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەەرەوەی ئێران لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سوویس و بەشداری کردن لە کۆنفڕانسی ئابووریی داڤووس هەڵوەشاوەتەوە و ئێران بەشداریی ئەو کۆنفڕانسە ئابوورییە ناکات.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 30ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 20ی کانوونی دووهەمی 2020، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کونفڕانسێکدا وەڵامی پرسیارەکانی هەواڵنێرانی دایەوە و لە لێدوانێکیشدا ڕایگەیاند ئێران بەشداریی کۆنفڕانسی ئابووریی داڤووس ناکات کە لە وڵاتی سوویس بەڕێوە دەچێت.

مووسەوی لەو بارەیەوە گوتیشی ئەگەرچی بانگهێشتی فەرمی بۆ وەزیری دەرەوەی ئێران نێردرابوو بەڵام بە هۆی ئەوەی بەرنامەی بەشداریبوونەکەیان گۆڕی وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیاری دا بەشداری نەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی زیاد کرد کە بڕیارە سبەی یەک لە سەرۆکانی وڵاتێکی ناوچەکە سەردانی ئێران بکات کە پاش یەکلابوونەوەی ئەو بابەتە، ڕوونکردنەوەی زیاتر ڕادەگەیێندرێت.

مووسەوی لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەکیش ڕایگەیاند ئەو کارانەی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردوویەتی بۆ گەڕاندنەوەی باڵانس و اوسەنگی بۆ ڕێککەوتنەکە بووە و ئەوەی لای ئێران گرینگە ئاکاری وڵاتانی ئەورووپییە نەک هەر هەڵوێست وەرگرتن و بڕیاردان.

ناوبراو دیسان لەبارەی بەرجامەوە زیادی کرد ئێران بۆ گەڕاندنەوەی بەرژەوەندیی خۆی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی 5 هەنگاوی بڕیوە و ئێستاش بڕیارێکی کاریگەرتر بەدەستەوەیە و ئەگەر ئەورووپا لە سەر ئەو ڕەوتە بەردەوام بێت ئەوا ئەو قۆناغە کاریگەرەی دیکەش دەبڕین.

News Code 117261

Your Comment

You are replying to: .
captcha