کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەممە (19-01-2020) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سویسرا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندیی جیهانیی داڤۆس بڵاوکردەوە رایدەگەیێنێت "به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بانگهێشتێکی فه‌رمى به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهانيى داڤۆسدا ده‌كات كه رۆژانى 21 تا 24ى ئه‌م مانگه له يادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنيدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تيايدا به ناونيشانى "لەپێناو جیھانێکی یەکگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا"، تيشك ده‌خرێته سه‌ر پرسه جيهانييه‌كانى تايبه‌ت به ئابوورى و سياسه‌ت و ئاسايش و سه‌قامگيرى".
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان و لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هاتووە "لە کۆڕبەندەکەدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ژماریێک له سه‌ركرده و وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆ ده‌بێته‌وه".
له كۆبوونه‌وه‌كاندا، په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سياسه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌رێمی کوردستان و گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا ده‌رباره‌ى پرسه هه‌رێمى و جيهانييه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی له دانیشتنێکی داڤۆسدا به ناونيشانى "رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگير" قسه ده‌کات. تيايدا لێكه‌وته درێژخايه‌نه‌كانى ئاڵۆزى و پشێوييه به‌رده‌وامه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى ترس و نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره‌ى جيهانى و ناوچه‌يى باسده‌كرێن و تيشكده‌خرێته سه‌ر كاريگه‌ريى ستراتيژيى قه‌يرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى له كه‌نداو، عێراق و سووريا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2018ـەش وەکوو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەیاوەریی شاندێک بەشداریی لە کۆڕبەندەکەدا کرد.
رۆژی سێشەممە 21-1-2020 کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووریی جیهان لە داڤۆس لە وڵاتی سویسرا دەست بە کارەکانی دەکات و تاوەکوو رۆژی 24ـی مانگ بەردەوامدەبێت.
مێژووی دروستبوونی ئەو دامەزراوەیەی سەرپەرشتی کۆڕبەندەکە دەکات، بۆ ساڵی 1971 دەگەڕێتەوە و لەماوەی چەند ساڵی رابردووش‌دا کۆڕبەندەکە بووەتە شوێنێکی سەرەکیی کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتان، بەرپرسانی کۆمپانیاکان، شارەزایانی بواری ئابووری و رۆژنامەڤانان و شارەزایانیی چەند بوارێکی دیکە
Your Comment