به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود پزشکییان له دانیشتنی کۆمسیۆنی ئابووریی په‌ڕله‌مان ڕای­گه‌یاند: بڕیاره چوارشه‌مه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه دانیشتنێک به به‌شداریی ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری پێک بێت بۆ ئه‌وه‌ی دارایییه‌کان دیراسه بکرێن و ئه‌وانه‌ی له‌و کێشه‌یه‌دا خه‌تابارن بناسرێن.
ناوبراو زیادی کرد: تیمێکی سێ که‌سی له نوێنه‌رانی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌که پێک دێت و هه‌ر له کۆمسیۆنه‌که‌شدا بڕیار درا له هه‌موو شاره‌کاندا ده‌سته‌یێک پێک بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌داوادا چوون بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ران و ماڵخوراوان بکرێت و یارمه‌تییان بدرێت.
پزیشکییان تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و تیمه‌ی پێکهاتوووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌قه‌می سه‌رمایه‌ی ماڵخوراوان ده‌ربخات و وه‌زیری هه‌واڵگری که‌سانێک ده‌ستنیشان ده‌کات بۆ خێراکردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی دیراسه کردنی بابه‌ته‌که.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment