سه‌رله‌به‌ری دانیشتنه‌کانی کورد و به‌رپرسانی عێراقی بێ­ئه‌نجام بوو

به‌شی عێراق هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی یه‌کێتی ده‌ڵێت: تا ئه‌م کاته‌ هه‌موو ئه‌و دانیشتنانه‌ی کورد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق بوویه‌تی بێ ئه‌نجام بوون و هیچ ئیتفاقێک بۆ چاره‌ کردنی قه‌یرانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژۆ نه‌کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌سروڵڵا مسته‌فا له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: تا ئێستا دیداری زۆر له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام دراوه‌ به‌ڵام هیچ ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر چاره‌ کردنی قه‌یرانی نێوان دوو لایه‌ن واژۆ نه‌کراوه‌ و هه‌موو ئه‌و دیدارانه‌ ته‌نها ڕاگۆڕینه‌وه‌ بوون.

مسته‌فا ته‌رکیزیشی کرده‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌رده‌وام بوونی ئه‌و دیدار و دانیشتنانه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوویێکی نزیکدا بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێک بۆ چاره‌ کردنی کێشه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11722

Your Comment

You are replying to: .
captcha