به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و جۆره چاویلكه‌یه ته‌نیا بۆ وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان زۆر به‌سووده چوونكه زۆر جار دزی و تاوانی گه‌وره‌ی لێ ئه‌نجام ده‌درێ بۆیه ئه‌فسه‌رانی پۆلیس ده‌توانن به‌و چاویلكه‌یه به وردی چاودێری خه‌ڵكی بكه‌ن و به ئاسانی تاوانباران بدۆزنه‌وه.
ئه‌و چاویلكه‌یه به ئامێرێكی هاوشێوه‌ی مۆبایلی زیره‌ک پێوه‌ست كراوه و ڕێ به پۆلیسه‌كان ده‌دا وێنه به چاویلكه‌كه بگرن و له‌و ئامێره تۆماری بكه‌ن. ئامێرهكهیش به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له داتابه‌یسی وێنه‌ی تاوانباران كه له لای پۆلیس هه‌یه به‌راوردی وێنه‌كه ده‌كات و هه‌ر كات دۆزییه‌وه كه تاوانبارێكی ههڵاتوووه و له داتابه‌یس وێنه‌ی هه‌یه ڕاسته‌وخۆ پۆلیسه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه و ئه‌وانیش به دوای ده‌كه‌ن و چاویلكه‌كه شوێنی هه‌ڵده‌گرێ تا ده‌گیرێت.
جیا له به‌راورد كردنی وێنه‌كه، له داتابه‌یس هه‌موو زانیارییێک له‌سه‌ر تاوانباره‌كه وه‌ک ناو و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ناونیشان و پیشه‌ی پێشووی و هه‌موو زانیارییێكیتر له‌سه‌ر تاوانبار و كه‌سانی هه‌ڵاتوو له ده‌ستی یاسا ده‌خاته به‌رده‌م پۆلیس و ئه‌ویش ده‌توانێ به خێرایی و بێ ئه‌وه‌ی تاوانباره‌كه هه‌ستی پێ بكات، بیگرن.
شایانی باسه؛ ئه‌و جۆره چاویلكه‌یه ته‌نیا به سه‌ر پۆلیسانی شاری چانگچو دابه‌ش كراوه و ته‌كنیكی زۆر پێشكه‌وتووی تێدا به كار هاتوووه و به ئاسانی ده‌توانێ خوێندنه‌وه بۆ ڕۆخساری خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری بكات و به‌هۆی لێكدانه‌وه‌ی شێوه‌كان و دیاری كردنی حاڵه‌تی ده‌روونی گومانباران و تاوانباران ده‌ناسێته‌وه و دیاری‌یان ده‌كات.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment