ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت دوو بنکه‌ی سه‌ربازیی گه‌وره‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان دروست بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی تورکمانیی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: پێوه‌ندیی کورده‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌هێزتر له‌ پێوه‌ندیی واشنتۆن له‌گه‌ڵ به‌غدا‌ هه‌ر بۆیه‌ش ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ناتوانێت سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی هێزی ئه‌مریکی له‌ هه‌رێمی کوردستان ئیراده‌ی خۆی بسه‌پێنێت و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت دوو بنکه‌ی سه‌ربازیی گه‌وره‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان دابمه‌زرێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: ئه‌مریکییه‌کان پلانیان هه‌یه‌ بۆ دامه‌زراندنی دوو بنکه‌ی سه‌ربازیی گه‌وره‌ له‌ عێراق و به‌رز کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌کانیان له‌ بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانیان له‌و وڵاته‌.

ناوبراو وتیشی: پێوه‌ندیی کورده‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌هێزتره‌ له‌ پێوه‌ندیی واشنتۆن له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و دوو بنکه‌یه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئامانجی ئه‌مریکا له‌ دامه‌زراندنی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کۆنتڕۆڵ کردنی داپه‌ڕی وڵاتانی هاوکه‌وشه‌نی عێراقه‌.

جه‌عفه‌ر گوتیشی: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ناتوانێت سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی هێزی ئه‌مریکی، ژماره‌ و ڕاسپێردراوی ئه‌وان له‌ هه‌رێمی کوردستان ئیراده‌ی خۆی بسه‌پێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11711

Your Comment

You are replying to: .
captcha